كەشناسی: لە چەند ناوچەیەك باران دەبارێت

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوا

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ زۆربەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دھۆك ئەگەری بارانبارین و ھەورە تریشقە ھەیە و لە چەند ناوچەیەكی ھەولێر و دھۆكیش نمە باران دەبێت.

 وەك لە راپۆرتی پێشبینییەكانی كەشوھەوا، كەشناسی ئاماژەی بۆ كردووە، لاوازبوونی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆى تورکیا : بۆیە پێشبینیمان بۆ  48 کاتژمێرى داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وە ئەگەری نمەبارن لەناوچە شاخاویەکان هەیە لەئێوارەدا.

نزمترین پلەى  گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى

بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى

خێراى با / 5- 15 کم

مەوداى بینین / (10)کم

سلێمانى

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت .

نزمترین پلەى  گەرماى پێشبینیکراو / 10 پلەى سیلیزى

بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 18 پلەى سیلیزى 

خێراى با / 5-15 کم/س

مەوداى بینین/ (9-10)کم

دهۆك

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆهەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران و دروست بوونی هەورە تریشقە لەناوچە شاخاویە بەرزەکان .

نزمترین پلەى  گەرماى پێشبینیکراو / 10 پلەى سیلیزى

بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 20 پلەى سیلیزى

خێراى با/ 5-15کم/س

مەوداى بینین/ (9-10)کم

کرکووك

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت

نزمترین پلەى  گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى

بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى

خێراى با/ 5-15 کم/س

مەوداى بینین/ (9-10)کم