حەشدی شەعبی ماڵی هاووڵاتیانی کورد لە خورماتوو تاڵان دەكات و دەتەقێنێتەوە

دوای تاڵانكردن ماڵە كوردەكان دەتەقێننەوە
kurdistan24.net

K24 - گەرمیان

لەدوای داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراقه‌وه‌ به‌ پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێران، ھەڵمەتی تاڵان کردن و تەقاندنەوەی خانووی ھاووڵاتیانی کوردی شارۆچکەی خورماتوو به‌رده‌وامه‌ و ھاووڵاتیانیش دەڵین، چەکدارانی حەشدی شەعبی ده‌ست له‌ خانووی كورده‌كان ناپارێزن و دوای به‌ تاڵان بردنی كه‌لوپه‌له‌كان، خانووه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه‌.