وه‌زیرێكی سعوودی: رێگه ناده‌ین لوبنان ببێته سه‌كۆی ناردنی تیرۆر بۆ وڵاته‌كه‌مان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/11/2017 سامر سه‌بهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودی بۆ كاروباری وڵاتانی كه‌نداو رایگه‌یاند: "پاش ده‌ست له كاركیشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، ره‌وشی لوبنان هیچ كات وه‌ك پێشتر نابێت".
سامر سه‌بهان كه به نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئێران و هاوپه‌یمان و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته ناسراوه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی "دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه، لوبنان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك پێشتر نابێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه ناده‌ین ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ ناردنی تیرۆر بۆ وڵاته‌كانمان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له ده‌ست سه‌ركرده‌كانمانه بیانه‌وێت وڵاته‌كانیان ببێته شوێنی تیرۆر یان ئاشتی".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌بهان ئه‌مڕۆ چه‌ند كاتژمێرێك پێش پێشوازیكردنی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پاشای سعوودیه بووه له سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان.
سه‌عد حه‌ریری رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌وه‌و له رێگه‌ی وتارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌وه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و ئیران و میلیشیاكانی حزبوڵڵای به ده‌ستوه‌ردان تۆمه‌تباركرد و گووتی: "ژیانم له مه‌ترسیدایه و ره‌وشه‌كه وه‌ك ئه‌و كاته‌یه كه ره‌فیق حه‌ریری باوكمیان تیرۆركرد".
هه‌روه‌ها گووتی: "ده‌سته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا ده‌بڕدرێنه‌وه".