حه‌شدی شه‌عبی كتێبخانه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت ده‌سوتێنن
K24 - هه‌ولێر:
بێستوون گەنجێکی کوردەو خەڵکی شارۆچكه‌ی خورماتووە ، خاوه‌ن پێداویستی تایبەتەو کتێبخانە و په‌ڕاوگه‌یەکی هەبوو بژێوی خانەوادەکەیانی پێ دابین ده‌كرد، به‌ڵام دوای هاتنی حەشدی شەعبی، میلیشیاكانی حه‌شدی توركمانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی شیعی کتێبخانەکایان سووتاندووە.
بێستوون له ئه‌كاونه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌رباره‌ی سووتاندنی كتێبخانه و په‌ڕاوگه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی: "حه‌شدى توركمانى پەڕاوگەكەمیان سووتاند كه ناوی ( پەڕاوگەی سەیدەكان ) بوو له خورماتوو".
له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسینه‌دا دوو وێنه‌ی كتێبخانه و په‌ڕاوگه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، یه‌كێكیان وێنه‌ی خۆی و منداڵه‌كه‌یه‌تی پێش ئه‌وه‌ی شاره‌كه راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی توركمانی بكرێت و ده‌ست به سووتاندن و وێرانكردنی بكه‌ن و كورده‌كان بكوژن و ده‌ربه‌ده‌ریان بكه‌ن، وێنه‌كه‌ی دیكه‌ش پاش سووتاندنی كتێبخانه و په‌ڕاوگه‌كه‌یه‌تی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها په‌ڕاوگه‌كه‌ی بێستوونیان نه‌سووتاندووه، به‌ڵكو شاره‌كه‌یان به ته‌واوی وێرانكردووه‌و گه‌ڕه‌كه كوردیییه‌كان و دووكان و بازاڕی كورده‌كانیان تاڵاندكردووه‌و پاشان سووتاندوویانه و خه‌ڵكه‌كه‌یشیان ئاواره‌و په‌ڕاگه‌نده كردووه.
پێش چه‌ند رۆژێكیش، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خورماتوو، وێنه‌ی خانووه‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ته‌قێنرابووه‌وه‌و نوسیبووی: "ئه‌وه خانووه‌كه‌ی منه و تاپۆكه‌ی به‌ناوی خۆمه‌وه‌یه و كه‌سم نه‌كردووه به وه‌كیل تا بیفرۆشێ" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی لایه‌نێكی سیاسی كوردی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی به سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسدارانی ئێران كردیان و خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان راده‌ستكردن و پێشمه‌رگه‌كانی حزبه‌كه‌یان له ناوچه‌كه كێشایه‌وهو بووه هۆی ئه‌و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتووه.