عوسمان دێمبلی به‌شداریی له كلاسیكۆ ده‌كات؟
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو عوسمان دێمبلی له واده‌ی خۆی زووتر ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان و به‌شداریی له یاری كلاسیكۆی ئیسپانیاش ده‌كات.
دێمبلی له مانگی ئه‌یلولی رابردوو له یاری به‌رامبه‌ر گیتافی تووشی پێكان هات، به‌هۆیه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری له چۆكی بۆ كرا و ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه 3 مانگی بۆ گه‌ڕانه‌وه پێویسته.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، بارودۆخی ته‌ندروستی دێمبلی به‌ره‌و باشبوونێكی خێرا ده‌چێت و جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه ده‌توانێت به‌شداریی له یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا بكات كه بڕیاره له رۆژی 23ـی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه دێمبلی بۆ كلاسیكۆ ئاماده ده‌بێت، به‌ڵام بڕیاری به‌شداریكردنی له‌سه‌ر بڕیار و بۆچوونی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ر ده‌وه‌ستێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه و به جیاوازی 8 خاڵ له یانه‌ی ریال مه‌دریدی پۆلێنی سێیه‌م دووره، بڕیاریشه له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می لالیگا له رۆژی شه‌ممه له 23ـی مانگی داهاتوو له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له كلاسیكۆی زه‌وی به‌یه‌ك بگه‌ن.