په‌یمانگای برۆكینگز: ته‌نها كورد ده‌توانێت عه‌بادی به پێوه بهێڵێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
په‌یمانگای "برۆكینگز"ـی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا سیاسه‌تی واشنتنی به‌رامبه‌ر كێشه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به دژبه‌یه‌ك ناوبردووه‌و هۆكاری پاڵپشتی عه‌بادی له كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێری ئاشكراده‌كات.
له راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌كراوه "بۆیه ئه‌مریكا هاوكاریی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی دژی هه‌ولێر كردووه، چونكه پێیوابووه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانێت "ده‌سه‌ڵات به‌ھێز بكات و هه‌ژموونی ئێرانی كه‌مبكاته‌وه" به‌ڵام ئێستا دوو دڵه له ده‌ره‌نجامه‌كانی".
په‌یمانگای برۆكینگز له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "واشنتن پاڵپشتی عه‌بادی كرد، چونكه وه‌ك پێویست پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسی به‌هێزی نییه، ئه‌مریكا هیوای ئه‌وه‌بوو عه‌بادی ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش بۆ خۆی بقۆزێته‌وه‌و به‌و رێگه‌یه بتوانێت پێش هه‌ڵبژاردن بۆ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی سوودی لێوه‌ربگرێت و نه‌یاره‌كانی نه‌توانن تانه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بده‌ن. واشنتن چاوپۆشی له هێرشی به‌غدا بۆ سه‌ر كه‌ركووكیش كرد به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه ئه‌و گرووپانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن توانیان ره‌وشه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه".
له راپۆرته‌كه‌دا هۆشداریی دراوه كه "ئه‌و گرووپانه‌ی په‌یوه‌ستن به تارانه‌وه، به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبیان كردووه، رێكخراوی به‌در و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران دامه‌زرێنراون و ئه‌مریكاش حزبوڵڵای وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووه.
برۆكینگز ده‌ڵێت "بژاره‌كانی ئه‌مریكا له‌و رووه‌وه زۆر فراوان نییه، چونكه زۆربه‌ی حزب و گرووپه به‌هێز و لاوازه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و هاوپه‌یمانی ئیرانن، به‌ڵام ته‌نها گرووپی به‌هێز كه به دڵی ئیران نه‌جووڵێته‌وه، ره‌وته‌كه‌ی پیاوی ئاینی "موقته‌دا سه‌در"ـه و ئه‌ویش نه‌یاری ئه‌مریكایه، خاوه‌نی گوتارێكی به‌هێزه له عێراق، به‌ڵام ره‌وته‌كه‌ی نه‌یاری ئه‌مریكایه و ژماره‌یه‌كی زۆر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، عه‌بادی به ته‌نها ماوه‌ته‌وه و ناتوانێ به‌ر به ئێران و هه‌ژمونی فراوانی ئه‌و وڵاته بگرێت، بۆیه ئێستا رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێته پێشه‌وه بۆ به‌پێوه‌هێشتنه‌وه‌ی عه‌بادی".
راپۆرته‌كه پێشنیاز ده‌كات، واشنتن به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاوبنێت تا هه‌رێمی كوردستان پشكی خۆیان له ده‌وڵه‌تی عێراقدا به‌ده‌ستبهێنن و رێگا له‌به‌رده‌م به‌شداریكردنیان له حكومه‌تی داهاتوو بكرێته‌وه و هۆشداریداوه كه "به‌بێ به‌شداریكردنی كورد له ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی عێراقدا، گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئێران باڵ به‌سه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا ده‌كێشن و ده‌كه‌وێته ده‌ستیان".