مێسی به‌ڵێنی داوه 61 كیلۆمه‌تر به‌پێ بڕوات ئه‌گه‌ر ببێته پاڵه‌وانی مۆندیال
لیۆنێل میسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، بەڵێنی داوه ئه‌گه‌ر ببێته پاڵه‌وانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا61 کیلۆمەتر بە پێ بڕوات.
ئەستێرەی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ لە دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بەڵێن بە هاندەرانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەدات ئەگەر نازناوی مۆندیالی2018 بەدەست بێنێت، ئەوا بەپێ 61 کیلۆمەتر دەربرێت و لە شاری رۆزاریۆ دەچیتە سان نیکۆلاس.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه به هاتریكێك به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر له دواساته‌كان بلیتی مۆندیالی 2018ـی رووسیای بڕی كه له هاوینی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
مێسی تەنیا ئەو نازناوەی تا ئیستا بەرزی نەکردۆتەوە مۆندیالە، هەربۆیە هەموو هەوڵێکی ئەوەیە کە بتوانێت ئەمجارەیان لە رووسیا ئەم نازناوە بەدەست بێنێت.