سه‌ره‌تای شه‌ڕی سعوودیه و میلیشیاكانی ئێران ده‌رده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی له زاری باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان له ریازه‌وه، شانۆگه‌رییه‌كی سعوودیه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی دژی حزبوڵڵای لوبنان هه‌ڵگیرسێنێ و ئیسرائیل به‌كاربهێنێ.
دان شاپیرۆ، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له ئیسرائیل ده‌ڵێت: "ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له‌ناكاوی حه‌ریری، ترس و نیگه‌رانی زۆری بۆ ناسه‌قامگیریی سیاسی لوبنان له‌گه‌ڵ خۆی ھێناوه، ئه‌وێ زۆر جار خراوه‌ته نێوان ململانێی هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆش سعوودیه و ئیسرائیل زۆر بایه‌خ به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی حزبوڵڵا ده‌ده‌ن و وه‌ك دوژمنی هاوبه‌شی خۆیان ته‌ماشای ده‌كه‌ن".
واشنتن پۆست نوسیوویه‌تی "محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، به سیاسه‌ته بوێر و شه‌ڕانگێزییه‌كانی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و خاڵه‌ی، ده‌ست به ده‌ستگیركردنی ئه‌میر و وه‌زیر و سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كان بكات و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان بداته پاڵ. ئه‌وه‌یشی په‌یوه‌سته به لوبنان، بن سه‌لمان وایده‌بینێت، ده‌بێت حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ره‌فیق حه‌ریری پێكبهێنرێ، ئه‌گینا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره ده‌كه‌وێته ده‌ست حزبوڵڵا".
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له سعوودیه ده‌ڵێت: "محه‌مه‌د بن سه‌لمان "پیاوێكی به سه‌بره" پێده‌چێت لادانی حه‌ریری ته‌نها شانۆگه‌رییه‌ك بێت تا ئیسرائیل وه‌ڵامێكی توند و خوێناوی حزبوڵڵا بداته‌وه. حزبوڵڵا ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی لوبنانی كردووه، لاچوونی سه‌عد حه‌ریری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لوبنان ئاسان ده‌كات تا وه‌ك مۆڵگه‌یه‌كی ئیرانی ته‌ماشا بكرێت".