زانيارى نوێ له باره‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و.. چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه له‌م شاره‌ى كوردستان بووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به گوڕى 7.2 هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى كوردستانى هه‌ژاند و به‌و هۆيه‌وه له كه‌ركووك ژماره‌يه‌ك قوتابى به‌شه ناوخۆييه‌كان بريندار بوون و له خانهقينيش 16 كه‌س گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له ژماره‌يه‌ك شار‌و شارۆچكه‌ى كوردستانيش هێڵه‌كانى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى په‌كيان كه‌وتووه.
وه‌ك له نه‌خشه‌ى زانستى سه‌رچاوه‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتووه، سه‌نته‌رى بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌وتووه‌ته باشوورى شارى هه‌ڵه‌بجه و له ناوچه شاخاوييه‌كانى سنوورى نێوان عێراق و ئێران بووه و چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌وتووه‌ته حه‌وزى نێوان پاوه له رۆژهه‌ڵات و هه‌ڵه‌بجه له باكوور و خانه‌قين له باشوور و خورماتوو له رۆژئاوايهوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له ده‌ربه‌نديخان بووه‌ته هۆى زيانى ماڵى و ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى له باڵهخانهيهكدا گيريان خواردووه.
له حه‌وزى پشدهريش ده‌يان خانووى هاووڵاتيان به‌و هۆيه‌وه بنميچ و ديوارهكانيان درزى تێكه‌وتووه.
هه‌روه‌ها له شاره گه‌وره‌كانى كوردستانيش زيان به‌ر به‌شێك له خانوو و باڵه‌خانه‌ى هاووڵاتيان كه‌وتووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له عێراقيش هه‌ستى پێكراوه و درێژ بووه‌ته‌وه تا كه‌نداو و له رۆژئاوايشيهوه تا شام هه‌ستى پێكراوه.