وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: له عێراق و سووریا ده‌مێنینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌ی، له دژی توندڕه‌وان له عێراق و سووریا، ئه‌و دوو وڵاته جێناهێڵێت تا ئه‌و كاته‌ی دانوستانه‌كانی جنێڤ بۆ ئاشتی له سووریا، سه‌رنه‌كه‌وێت.
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له باره‌گای پنتاگۆن بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاندووه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و دانوستانه‌كانی جنێڤ له باره‌ی داهاتووی سووریا ده‌كات.
ماتیس گوتی: "پێویسته كارێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه بكرێت، نه‌ك گرنگی به لایه‌نی سه‌ربازی بدرێت و ته‌نها به قسه بگوترێت به‌ختێكی باش بۆ هه‌مووان".
روونیشی كرده‌وه، ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، تێكشكاندن و له‌ناوبردنی داعش و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ساسییه بۆ شه‌ڕی ناوخۆی سووریا.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وان زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی ده‌ڕه‌خسێنن و ئاماژه به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ستدێت، كه "نه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بتوانن كاره‌كانی خۆیان رایی بكه‌ن".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا جه‌ختییان له‌وه كرده‌وه كه پرسی سووریا به رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت.