به ڤیدیۆ.. عه‌بدوڵڵا مه‌جید هۆكاری بێبه‌شبوونی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق ئاشكرا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به بڕیارێك یانه‌ی هه‌ولێری له خولی نایابی عێراق بێبه‌ش كرد، سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه هۆكاری بێبشبوونی یانه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: بڕیاره‌كه سیاسی بوو، له دادگای نێوده‌وڵه‌تیش سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15 نۆڤێمبه‌ری 2017، عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گرووپێكی سیاسی له‌پشت بڕیاره‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له دژی یانه كوردییه‌كان بڕیار ده‌رده‌كات.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید ده‌شڵێت: ئێمه له‌سه‌ر داوای وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌كاریمان بۆ خولی نایابی عێراق ده‌ستپێكردووه، كه‌چی به بریارێكی سیاسی ئێمه‌یان له خوله‌كه بێبه‌ش كرد.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر گوتیشی: ئێمه وه‌رزی رابردووش به نیازبووین سكاڵا له دژی ئه‌و فیدراسیۆنه تۆمار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و كات به‌هۆی ئابلوقه‌ی وه‌رزشی سه‌ر عێراق فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تكایان لێ كردین كه هیچ سكاڵایه‌ك تۆمار نه‌كه‌ین و هه‌موو به‌ڵێنێكیان بۆ به‌شداریكردن له خولی نایابی عێراق پێ داین، كه‌چی سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانیان ناڕاست ده‌رچوون.
عه‌بدوڵلا مه‌جید كه پێشتر 4 ناسناوی خولی نایابی عێراقی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بردۆته‌وه، ده‌شڵێت: ئێمه له دادگای كاسی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشی سكاڵا له دژی بڕیاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه تووشی زیانێكی زۆر كردووه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دوێنێ سێشه‌ممه له كه‌ربه‌لا له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بڕیاریدا وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق به به‌شداریی 20 یانه به‌شێوازی خول به‌ڕێوه بچێت، به‌مه‌ش یانه‌كانی سلێمانی، گازی باكوور و هه‌ولێری له به‌شداریكردن له خوله‌كه بێبه‌ش كرد، یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته تاكه نوێنه‌ری كورد له خوله‌كه.