دڵشاد شه‌عبان: له‌بودجه‌ی عێراق 6 ترلیۆن دینار بۆ حه‌شدی شه‌عبی ته‌رخانكراوه‌

حكومه‌تی عێراق ته‌نیا له‌ یه‌ك بڕگه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 زیاتر له‌ 700 ملیار دیناری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مكردووه‌‌ته‌وه
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

دڵشاد شه‌عبان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 6 تریلۆن دینار له‌ بودجه‌ی عێراق بۆ حه‌شدی شه‌عبی ته‌رخانكراوه‌.

دلشاد شه‌عبان گوتیشی: حكومه‌تی عێراق ته‌نیا له‌ یه‌ك بڕگه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 زیاتر له‌ 700 ملیار دیناری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و بۆ حه‌شدی شه‌عبی ناردووه‌. ئه‌مه‌ جگه‌له‌ بڕی 100 ملیۆن دۆلار ته‌نیا بۆ كڕینی چه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ته‌رخانكراوه‌.

وه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان ئاماژه‌ی پێكرد: حكومه‌تی عێراق 600 ملیۆن دۆلاری بۆ وه‌قفی شیعه‌ و سوننه‌ دابینكردووه‌.