هێزێكی سوپای توركیا به‌ره‌و عه‌فرین ده‌جووڵێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/11/2017 روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند: "كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی توركیا، كه له ئۆتۆمبێل و ئالیاتی سه‌ربازی و ده‌یان ئه‌ندامی سوپا و ئه‌فسه‌رانی توركیا پێكهاتبوون، چوونه‌ته پارێزگای ئیدلب و به‌ره‌و گونده‌واری رۆژئاوای حه‌له‌ب رۆیشتوون".
روانگه‌كه ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێزه‌كانی توركیا، له ناوچه‌ی شێخ عه‌قیل، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له عه‌فرینی گونده‌واری حه‌له‌ب بڵاوببنه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "له ناوچه‌كانی نزیك له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه، جمووجوڵی سه‌ربازی زۆری توركیا هه‌یه به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری عه‌فرین".
ئه‌و جموجووڵانه له كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، رایگه‌یاندبوو: "پێویسته ناوچه‌ی عه‌فرین، له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" پاكبكرێته‌وه".
هه‌وره‌ها هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئێران و رووسیایه كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری ئه‌نتالیای باشووری توركیا كۆببوونه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له میدیاكان له توركیاوه رایانگه‌یاندووه: "سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره بگه‌نه رێككه‌وتن و سوپای توركیا به‌ره‌و عه‌فرین ده‌ست به جووڵه بكات".
سه‌رچاوه: قناة الحرة