ئایدن مه‌عروف بۆ كوردستان24 كارنامه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی گۆڕانكاری له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و لێژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور داده‌نیشێت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌وی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان دادەنیشێت و گفتوگۆ لەسەر گۆرانکاری لە یاسای هەڵبژاردنەکان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی لیژنەی نوسینەوەی دەستوور هەرێمی کوردستان دەکات.

مه‌عروف گوتیشی: لە دانیشتنی هەفتەی داهاتوودا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای لێوبردنی گشتی و یاسای بە کرێدانی خانوو بەرە دەکات.