ئەمریکا داوا لە UN دەکات هاوکاریی کورده‌ ئێزدییه‌كان و کریستیانەکان بکات

نیكی هالی: دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ پێدانی هاوکاری بە کەمایەتییە ئایینییەکانی عێراق گونجاوە

K24 - هه‌ولێر:

نیکی هالی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا، داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بەشێک لە پڕۆگرامی گەشەپێدانیی پێشکەش بە کریستیان و ئێزدییەکانی عێراق بکات.

 باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌ڵێت: "دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ پێدانی هاوکاری بە کەمایەتییە ئایینییەکانی عێراق گونجاوە، چونکە داعش زیانی گەورەی بە شارستانییەتە کۆنەکانی ئەو کەمایەتییانە گەیاندووە".

لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ ئەمریکا رایگەیاند، لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕی 150 ملیۆن دۆلار بۆ بوونیادنانەوەی ناوچەکان و هاوکاریکردنی دانیشتوانی عێراق تەرخان دەکات.