ئه‌ردۆغان: هه‌ر دووهه‌فته يان مانگى جارێك له‌گه‌ڵ روحانى و پوتن پرسى سووريا تاوتوێده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ و تاران به‌رده‌وام ده‌بن له وتوێژى رێكخراو به شێوه‌ى خولى بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا.
ئه‌ردۆغان له وته‌يه‌كدا كه له به‌رده‌م نوێنه‌رانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى توركيا پێشكه‌شيكرد، گوتى: "ئێمه سه‌ركرده‌ى هه‌ر سێ وڵات بڕيارمانداوه و له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه گه‌يشتووينه‌ته رێككه‌وتن له پێناو دانانى سنوورێك بۆ قه‌يرانى مرۆيى سووريا".
گوتيشى: "هه‌ر پازده رۆژ جارێك يان هه‌ر 30 رۆژ جارێك به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك كۆده‌بينه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هيوادارين له داهاتوويه‌كى نزيكدا خه‌ڵكى سووريا هه‌ست به ئه‌نجامى بڕياره‌كانمان بكه‌ن".
جێى ئاماژه‌يه له 22ى ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكى هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسيا و توركيا له شارى سوچى رووسيا كۆبوونه‌وه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه رايانگه‌ياند، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر هه‌نگاوى گه‌وره‌يان ناوه و قۆناغێكى نوێ و جۆرايه‌تى له چاره‌سه‌رى پرسى سووريا ده‌ستيپێكردووه.