پاریس سانجێرمان 2 یاربزانی یانه‌كه‌ی له پێناو كریستیانۆ به ریال مه‌درید ده‌به‌خشێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێشنیاری مامه‌ڵه‌یه‌كی گۆڕینه‌وه‌ی یاریزانانی بۆ ریال مه‌درید كردووه، پی ئێس جی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له پێناو كریستیانۆ 2 یاریزان به یانه‌ی شایانه بدات.
پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت سوود له نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كریستیانۆ وه‌ربگرێت و به‌ره‌و پاریس بیگوازێته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ به ریال مه‌درید بدات، چونكه ده‌بێته هۆی سه‌رپێچی له یوێفا، بۆیه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له پێناو كریستیانۆ ده‌ستبه‌رداری (ئادریان رابیۆ و تۆماس مۆنییه) بێت بۆ ریال مه‌درید.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان لیستێكی دیكه‌ی یاریزانانی خستۆته به‌رده‌م ریال مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌یفی خۆی بژاری بكات له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له كریستیانۆ.
پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه له پێناو كریستیانۆ ده‌ستبه‌رداری (جۆلیان دراكسلێر، خاڤێر پاستۆری و دی ماریا و كیڤن تراپ) بێت.
سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه كه ره‌نگه له داهاتوو پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بیر له ئاڵوگۆڕكردنێكی له‌مجۆره بێته‌وه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان، به‌وپێیه‌ی كریستیانۆ تێچوویه‌كی زۆر له‌سه‌ر ریال مه‌درید كه‌وتۆته‌وه و ته‌مه‌نیشی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه.