"بارسێلۆنا چاره‌نووسی پۆسته‌كه‌ی زێدان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه"
رۆژنامه‌یه‌كی ناسراوی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید بیری له دوورخستنه‌وه‌ی زێدان له‌م وه‌رزه كردۆته‌وه و شوێنگره‌وه‌كانیشی ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رۆژنامه‌ی Diario Golـی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه دووركه‌وتنه‌وه‌ی ریال مه‌درید به جیاوازی 8 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنا و له‌ده‌ستدانی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی نیگه‌ران كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێرێز ده‌ركردنی زێدانی بۆ یاری كلاسیكۆی 23ـی مانگی داهاتوو دواخستووه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر ئه‌نجامێكی خراپ به ناچاری ده‌ستی پێ له پۆستی راهێنه‌ری ریال مه‌درید هه‌ڵده‌گرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێرێز بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان، 2 راهێنه‌ری به‌ربژێر كردووه، یه‌كێكیان ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی چێڵسییه، دووه‌میان یواخیم لۆفی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایه.