"كابووسهكهی مێسی گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید"
دوای ئه‌وه‌ی زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌ڕانه‌وه‌ی ماتیۆ كۆڤاسیچی كرواتی بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، میدیایه‌كی نزیك له یانه‌ی شایانه به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: كابووسهكهی مێسی گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 28 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماتیۆ كۆڤاسیچی بۆ توڕه‌كردن و گاڵته‌كردن به مێسی به‌كارهێنا.
سه‌رچاوه‌كه، كۆڤاسیچی به كابووسی مێسی وه‌سف كردبوو، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا رۆڵێكی كاریگه‌ری له وه‌ستاندنی مێسی بینی بوو كه به‌هۆیه‌وه ریال مه‌درید ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه.
ماتیۆ كۆڤاسیچی كرواتی له‌سه‌رده‌می زێدان له ریال مه‌درید دره‌وشاوه‌ته‌وه و تائێستا دانی سیبایۆس بۆته قوربانی ئه‌م یاریزانه و ئه‌مشه‌ویش ناوه‌راستكاره كرواتیاییه‌كه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌دا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی فیۆنلابرادا له جامی شای ئیسپانیا.