مالكی: پێویسته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا پشتگیری له حكومه‌تی زۆرینه بكرێت
K24- هه‌ولێر:
نوری مالكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتی "پێویسته له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبژێردرێن كه لێهاتوون و باوه‌ڕیان به پڕۆژه‌ی نیشتیمانی هه‌یه و پشتگیری له حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ده‌گوترێت مالكی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، ده‌بێته ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی مالكی، ئه‌و گوتانه‌ی ناوبراو له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی زه‌واڵمدا هاتووه و له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش گوتوویه‌تی "زۆربه‌ی ئه‌و به‌رپرسه عێراقیانه‌ی باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی زه‌به‌لاحی بازرگانین و له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكردنی سه‌روه‌تی گشتی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان تێوه‌گلاون".
رایه‌كی برپرسانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌وانه‌یه ئه‌و قسانه‌ی مالكی هۆشداریه‌ك بن بۆ عه‌بادی، بۆئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تی دژه گه‌نده‌ڵیدا په‌نجه‌ی به‌ڕووی مالكیدا بچه‌مێنێته‌وه، كه هه‌میشه باس له‌وه ده‌كرێت، نوری مالكی له چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا تێوه گلاوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی راگه‌یاندووه، به‌ڵام تائێستا نه‌كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسه باڵاكانی عێراق له دۆسیه‌ی گه‌نده‌لیدا تێوه گلاون، بۆیه ئه‌سته‌مه عه‌بادی بتوانێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌نجامدبدات.
هه‌ندێ لایه‌نی دیكه‌ی عێراقیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، عه‌بادی خۆشی ده‌زانێت كارێكی له‌مجۆره له سه‌رووی تواناكانی ئه‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت ئه‌و بابه‌ته وه‌ك وزه‌به‌خشێك بۆ پرۆپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رامبه‌ر به نوری مالكی ركابه‌ره‌كه‌ی به‌كار بهێنێت.