سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌رئه‌نجامی هەوڵەکانی بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
فوئاد مەعسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌رئه‌نجامی هەوڵەکانی بۆ لێكنزیك كردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی گفتووگۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: پێویستە ھەردوولا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆ بدەن و كێشه‌كانی ئێستا چارەسەر بكەن.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ئێستا هه‌ردوو لا ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ.
سەرۆك كۆماری عێراق گوتیشی: پێویستە لایەنەكان لە رێگەی دەستوورەوە كێشەكان چارەسەر بكەن. سەبارەت بە مه‌رجه ته‌عجیزییه‌كانی به‌غداش بۆ هه‌رێمی كوردستان، فواد مەعسوم گووتی: مه‌رج جۆری هه‌یه و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌رجی سیاسی هه‌بێت و جه‌ختیشی كرده‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئەو، مه‌رجه‌كانی به‌غدا ده‌ستووری نین.
ئه‌م لێدوانه‌ی مه‌عسوم بۆ كوردستان24 به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بوو بۆ شاری به‌غدا.