فرۆشتنى ناليا و چاڤى لاند يارييه.. شاسوار عه‌بدولواحيد ده‌يه‌وێت خۆى له گێڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان بدزێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى به‌دواداچوونه ميدياييه‌كان و بۆچوونى شاره‌زايان، بانگه‌شه‌ى فرۆشتنى كۆمپانياى ناليا و پرۆژه‌كانى چاڤى لاند، جگه له گه‌مه‌يه‌كى شاسوار عه‌بدولواحيد بۆ ده‌ربازبوون له قه‌رزه‌كان و ئاماده‌كارى بۆ به‌شدارى له كايه‌ى سياسى هيچى ديكه نييه و هيچ پاره‌يه‌ك ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستى نه‌كردووه و شاسوار ته‌نيا ئاڵوگۆڕى به جێگه‌ى كارمه‌نده‌كانى كردووه.
رۆژى 21ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017 شاسوار عه‌بدولواحيد له رێى په‌يجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه به چه‌ند دێڕێك رايگه‌ياند، كۆمپانياى ناليا و پرۆڤه‌ى چاڤى لاند و سه‌رجه‌م پشكه‌كانى خۆى فرۆشتووه به دوو كۆمپانياى بيانى به بێ ئه‌وه‌ى ناوى كۆمپانياكان ئاشكرا بكات.
هاوكات شاسوار عه‌بدولواحيد دواى خۆ بێبه‌رى كردنى له ناليا و چاڤى لاند، جێگه‌ى هه‌ريه‌ك له توانا عوسمان سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ميدياى ناليا و ئاوات عه‌لى به‌ڕێوبه‌رى گشتى گۆڕى و توانا عوسمان رايگه‌ياند، وه‌ك ميدياكارێك ده‌مێنێته‌وه و كارى ميدياى ده‌كات و ئاوات عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كه‌ناڵه‌كه‌ش كرايه سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌كه و كۆمپانياكه به ناويه‌وه كراوه، به بێ ئه‌وه‌ى ئاوات عه‌لى هيچ سه‌رمايه‌كى هه‌بێت بۆ كڕينى ئه‌و پرۆژه‌يه و گرووپى كۆمپانياكانى ناليا.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ورده‌كارييه‌كانى ئه‌و كارانه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد رايگه‌ياند، بانگه‌شه‌ى فرۆشتنى ناليا و پرۆژه‌كانى چاڤى لاند هيچ نييه جگه له گه‌مه‌يه‌كى شاسوار عه‌بدولواحيد كه ده‌يه‌وێت خۆى له قه‌رزه‌كان رزگار بكات و ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه و فرۆشتنى پشكه‌كان ته‌نيا ناوه جێگۆڕكێى به چه‌ند كه‌سێك كردووه، كه هه‌موويان كارمه‌ندن له كۆمپانياكانى.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كانى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، شاسوار عه‌بدولواحيد له ئێستادا په‌نجا مليۆن دۆلارى حكومه‌ت قه‌رزاره و پێنج ساڵ به‌سه‌ر دواكه‌وتنى واده‌ى دانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌يه تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌و ماوه‌يه‌دا سووى هاتووه‌ته سه‌ر كه مه‌زنده ده‌كرێت بڕى 5 مليۆن دۆلار بێت.
هه‌روه‌ها روونبووه‌ته‌وه كه شاسوار له سه‌ره‌تاى پرۆژه‌ى چاڤى لاند تا ئێستا بڕى 30 مليار دينارى خاوه‌ن پشكه‌كان قه‌رزاره. كه پاره‌ى 9 هه‌زار و 800 كه‌سه و پێشتر به بڕ و به‌هاى جياجيا پشكيان له پرۆژه‌ى چاڤى لاند كڕيوه.
به گوێره‌ى ئه‌و داتايانه‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى رايگه‌ياندوون، چاڤى لاندى شاسوار عه‌بدولواحيد زياتر له 700 مليۆن دينار پاره‌ى به‌كارهێنانى كاره‌باى نيشتيمانى قه‌رزاره.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئامانجى سه‌ره‌كى شاسوار عه‌بدولواحيد له‌و هه‌وڵانه‌ى راكردنه له ياسا و پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان و بۆ ئه‌وه‌يه‌تى بڵێت من سه‌رجه‌م پرۆژه و كۆمپانياكانم فرۆشتووه و ئه‌وان قه‌رزار بوونه نه‌ك من، به‌ڵام وه‌ك چاودێران ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌سته‌مه ئه‌و يارييه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد له به‌رده‌م ياسادا سه‌ركه‌وتوو بێت.
له وڵاتانى جيهان، به‌شێك له سه‌رمايه‌داران رێگه‌ى سه‌ير ده‌دۆزنه‌وه بۆ خۆدزينه‌وه له باج، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌وڵه‌كانى شاسوار عه‌بدولواحيد به ئاراسته‌ى خۆدزينه‌وه له به‌رپرسيارێتى و دانه‌وه‌ى قه‌رز هه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌شێك له شاره‌زايان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن.
هه‌وڵى راكردنى شاسوار بۆ نه‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان له كاتێكدايه كه ليستێكى درووستكردووه و به نيازه به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو بكات و له ئێستاوه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، له ميدياكاندا وه‌ك قه‌رزار ناوى نه‌هێنرێت.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵێكى ديكه‌ش به ناوى كورد نيوز، كه له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات، شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌و جۆره هه‌نگاوه كارێكى ئاسانه له رووى ته‌كنيكييه‌وه و خه‌رجييه‌كى ئه‌وتۆى ناوێت چونكه سوود له ته‌كنيكى كه‌ناڵه‌كانى ئێن ئاڕ تى وه‌رده‌گرێت و به‌شێك له توانا مرۆييه‌كانى ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌خاته خزمه‌تى كه‌ناڵه نوێيه‌كه‌ى.