يه‌ڵدرم: مه‌حاڵه په‌كه‌كه هه‌ستێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بن عه‌لى یه‌ڵدرم رایگەیاند: "مەحاڵە جارێکیدیکە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بتوانێت هەستێتەوە. شتێکی زۆر کەم ماوە بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە لەناوخۆی وڵات‌دا".
يه‌ڵدرم، بەشداریی لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کرد و له‌و ميانه‌يه‌دا وتارێکی پێشکەشکرد.
له وتاره‌كه‌يدا گوتیشی: "جەندرمە، پۆلیس و گوندپارێزانمان هەرگیز نیەتی ئەوەیان نییە غافڵ بن. لە هەر کون و قوژبنێکی ئەو وڵاتە چاودێری ئەو دزێوانە دەکەن و رێگە نادەن خۆیان حەشار بدەن و هەموو هەوڵ و کۆششێکیان لە پێناو لەناوبردنی ئەوانە".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ