مشك و قالۆنچە دەوری كۆشكی سپی دەدەن
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی چەند میدیایەكی ئەمریكا، مشك و قالۆنچە بە جۆرێك لە كۆشكی سپی زیادیكردووە كە وای لێھاتووە كارمەندانی ھەراسان كردووە.
كۆشكی سپی بە گرنگترین ناوەندی بڕیاری ئه‌مریكا ئەژمار دەكرێت، جگە لەناوخۆی وڵاتەكە لە جیھان ناسراوە، به‌هۆی كۆن بوونی بینایەكە بڕێكی زۆر مشك و قالۆنچه و مێرووله‌ی تێدا ده‌بینرێت و هه‌ندێك شوێنیشی دڵۆپه ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست و كه‌ناڵی NBC بڵاوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی، نیگه‌رانی و سكاڵاكانی کارمەندانی نێو كۆشكه‌كه له كێشه‌كانی خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌و پێیه به‌شێك له بنمیچی كۆشكه‌كه دڵۆپه ده‌كات، هه‌ندێك له ته‌والێته‌كان گیراون، مشك، قالۆنچه و مێرووله‌ی تێدا ده‌بینرێت و كارمه‌ندانی كۆشه‌كه‌كه، به‌به‌رده‌وامی داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ده‌كه‌ن.
كاروباری چاككردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی له لایه‌ن فەرمانگەیەك به‌ناوی خزمه‌تگوزاریی بینا حكوومییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و راگه‌یه‌نراوه كه ئه‌و كێشانه به‌هۆی كۆنیی بینای كۆشكی سپییه‌وه له‌ئارادان.
كۆشكی سپی له نێوان ساڵانی 1792 بۆ 1800 دروستكراوه و به زیادكردنی چه‌ند به‌شێك له سه‌ده‌ی 19دا، بووه به‌م كۆشكه‌ی ئێستا و وه‌ك شوێنی مانەوەی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا لە ماوەی حوکمڕانییان و بینای حكوومه‌ت به‌كارده‌هێنرێت.