فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك داوای مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/12/2017 فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو داوا ده‌كه‌ن مافه‌كانیان بدرێتێ و قوتی ژیانی خۆیان و منداڵه‌كانیان نه‌كرێته قوربانی ململا"ێی سیاسی.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا، به‌رپرسه كورده‌كانی شاره‌كه‌ش له ترسی گیانی خۆیان پارێزگاكه‌یان به‌جێهێشت و ناتوانن له‌و ره‌وشه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك و لیستی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش پێویستی به واژۆی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌یه.
كیشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌كه‌یان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە که مەترسی لەسەر ژیانی ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هه‌یه و ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک و واژۆ لەسەر لیستی مووچەکان بکات.
فەرمانبەرانیش داوا دەکەن کە قوتی ژیانی ئەوان نەکرێتە قوربانی ململانێ سیاسیەکان.