وه‌رگرتنه‌وه‌ی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ر ده‌بێته راستی
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ئه‌ندامانی فیفا، ئاشكرای كردووه كه فیفا ده‌یه‌وێت مافی میوانداریكردنی مۆندیالی2022 له قه‌ته‌ر وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 5 دێسێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌كانی مێكسیكۆ بڵاویان كرده‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ده‌یه‌وێت مافی میوانداریكردنی مۆندیالی2022 له قه‌ته‌ر وه‌ربگرێته‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له فیدراسیۆنی تۆپی پێی مێكسیكۆ كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا خۆیان بۆ مۆندیالی 2022 ئاماده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌شیان بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌هۆكاری پشتیوانی كردن له تیرۆر و گومان له شێوه یاساییه‌كه‌ی بردنه‌وه‌ی مافی میوانداریكردنی قه‌ته‌ر بۆ مۆندیال وای له فیفا كردووه بیر له‌و بڕیاره بكاته‌وه.
هه‌ریه‌كه له مێكسیكۆ، ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا پێشتر داوایان له فیفا كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی مافی میوانداریكردنی مۆندیالی2026 ـی پێ بدات، پێشبینی ئه‌وه كراوه كه ئه‌م 3 وڵاته به‌هاوبه‌شی شوێنی قه‌ته‌ر بگرنه‌وه.