به‌هۆی توڕه‌ییان خاوه‌ن كار و دوكاندارانی هه‌ولێر تابلۆی دوكانه‌كانیان داده‌گرن

ده‌بێت بۆ هه‌ر مه‌تر چوارگۆشه‌ی تابلۆی دوكانه‌كانیان بڕی 30 هه‌زار دیناری عیراقی بژمێرن
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

خاوه‌نكاران و دوكاندارانی شاری هه‌ولیر تابلۆی دوكانه‌كانیان لێده‌كه‌نه‌وه. له‌مباره‌شه‌وه‌ كاسبكارێكی ئه‌و شاره‌ ده‌ڵێت، لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێی ڕاگه‌یاندووین، له‌به‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پاره‌ وه‌رگرتنمان وه‌ستاندبوو، به‌ڵام ئێستا ریفراندۆم ته‌واو بووه‌ و ده‌بێت بۆ هه‌ر مه‌تر چوارگۆشه‌ی تابلۆی دوكانه‌كانتان بڕی 30 هه‌زار دیناری عیراقی بژمێرن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ر له‌ 25 ئه‌یلوول داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا، كه‌ پاره‌ی تابلۆ له‌ دوكانداران وه‌رنه‌گیرێت و وه‌زیری شاره‌وانیش ده‌ڵێت، وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ یاساییه‌.