فیفا هه‌ڕه‌شه له یانه‌ی زاخۆ ده‌كات
عه‌بدولسه‌لام فیتۆری یاریزانی پیشه‌گه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لیبیا كه پێشتر له خولی نایابی عێراق یاری بۆ یانه‌ی زاخۆ كردووه سكاڵا له فیفا له دژی یانه كوردییه‌كه تۆمار ده‌كات و فیفاش دێته ده‌نگ.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا تا رۆژی 7 مانگی داهاتوو مۆڵه‌تی داوه به یانه‌ی زاخۆ بۆ ئه‌وه‌ی مافی عه‌بدولسه‌لام فیتۆری یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ی بدات كه یانه‌ی زاخۆ نزیكه‌ی 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌و یاریزانه‌ی نه‌داوه.
عه‌بدولسه‌لام فیتۆری له وه‌رزی 2015 ـ2016 به هه‌شتا هه‌زار دۆلار په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆ كردووه و دوو به‌شی پاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له ئه‌گه‌ر نه‌دانی ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌لایان زاخۆوه ئه‌وا یانه‌كه 3 خاڵی لێ وه‌رده‌گیرێت و داده‌به‌زێته خولی پله‌یه‌كی عێراق.
هشیار دوبانكی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌وان به‌ڵگه‌ی ته‌واویان لایه كه مافه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌یان داوه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیش هه‌بێت په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك و ستافی ده‌سته‌ی كارگێری پێشووی یانه‌ی زاخۆیه.