خزعه‌لی: قودس به ده‌ستی عێراقییه‌كان و لایه‌نگرانی ئیمام مه‌هدی رزگار ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 10/12/2017 قه‌یس خزعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، رایگه‌یاند: "شاری قودس به ده‌ستی عێراقییه‌كان و لایه‌نگرانی ئیمام مه‌هدی رزگار ده‌كرێت".
خزعه‌لی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل له لوبنان به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه ده‌ركه‌وت و ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی نیگه‌رانی حكومه‌ت و ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌كانی لوبنانی لێكه‌وته‌وه، ئه‌م رۆژانه زۆرتر له‌سه‌ر شاری ئۆرشه‌لیم (قودس) قسه ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناسێنرا.
عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق میلیشیایه‌كی چه‌كداری ناو حه‌شدی شه‌عبییه و یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.