له یارییه‌كی درماتیكیدا واین رۆنی خۆشییه‌كانی لیڤه‌رپوولی له‌ناوبرد
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له دێربی مێرسیساید به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی هاوشاری یه‌كسان بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 دێسێمبه‌ری 2017، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی ئێڤه‌رتۆنی كرد.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له خوله‌كی 42 گۆڵی پێشكه‌وتنی رێدزی تۆمار كرد و كڕنۆشی سووپاسگوزاری بۆ خوای په‌روه‌ردگار برد.
دواتر له گێمی دووه‌م، واین روونی له رێگه‌ی لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ مایه‌وه، یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنیش به 19 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م جێگیر بوو.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ واین روونی 5 گۆڵی له دوایین 6 یاری له یاریگه‌ی ئانفیڵد له پرێمه‌رلیگ تۆمار كردووه.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 19 گۆڵ.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح له دوایین 12 یاری، به‌شداری تۆماركردنی 11 گۆڵی كردووه.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح به تۆمار كردنی 13 گۆڵ، بۆ پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگ گه‌ڕایه‌وه.
گۆڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له دژی ئێڤه‌رتۆن
'c
گۆڵه‌كه‌ی واین روونی به لێدانی پێناڵتی له دژی لیڤه‌رپوول