حكوومه‌ت به خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كاندا ده‌چێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم به نیازه چاو به لیستی خانه‌نشینی پله تایبه‌تدا بخشێنێته‌وه و خانه‌نشینه نایاسییه‌كانیش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و له باره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان پاكێجێكی خستووه‌ته‌ڕوو.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئامانج ره‌حیم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند یاسایه‌ك هه‌موارده‌كرێنه‌وه و لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره پێكده‌هێنرێت.