عه‌مید و عه‌قیدی نایاسایی نامێنێت
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 به‌رپرسی راگه‌یاندن و رۆشنیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستی به چاكسازی كردووه و ئاشكرای كرد، لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆئه‌وه‌ی به لیستی مووچه‌خۆراندا بچێته‌وه و ئه‌وانه‌ی ناشایسته‌ن مووچه‌كانیان ببڕدرێت.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نایشارنه‌وه, خه‌ڵكانێكی زۆر به نایاسایی مووچه له‌م وه‌زاره‌ته وه‌رده‌گرن، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌توانراوه حساب و كتابی هه‌مووان یه‌كلایبكرێته‌وه. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، كاتی خۆی حزبه‌كان هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی بكردبان، به عه‌مید و عه‌قید خانه‌شینی ده‌كردن، بۆیه دۆخه‌كه به‌م ئاقاره گه‌یشت.