به‌شار ئه‌سه‌د هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌سه‌ده
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د هێزه كوردييه‌كانى باكوورى سوورياى به ناپاكى "خيانه‌ت" تۆمه‌تبار كرد، به هۆى ئه‌وه‌ى هاوكارى هێزه‌كانى ئه‌مريكا ده‌كه‌ن.
له لاپه‌ڕه‌ى ره‌سمى سه‌رۆكايه‌تى سووريا له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، به‌شار ئه‌سه‌د، دواى پێشوازيكردنى له شاندێكى حكومى و ئابوورى رووسيا، رايگه‌ياند، "كاتێك باسى ئه‌وانه ده‌كه‌ين، كه پێيان ده‌وترێت كورد، له راستيدا ئه‌وانه ته‌نيا كورد نيين، چه‌ندين پێكهاته‌ى جياجيا له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵات به‌شدارن له‌گه‌ڵيان".
گوتيشى: "هه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌نديى بيانييه‌كان كارده‌كه‌ن، به تايبه‌تى كه ئێستا له ژێر فه‌رمانى ئه‌مريكان دژى سوپا و گه‌له‌كه‌يان، به‌و په‌ڕى ساده‌ييه‌وه بڵێين خائينن".
له سووريا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌يه كه نه‌يارى سه‌ره‌كى داعش و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانن و ئه‌مريكا هاوكاريان ده‌كات. ئه‌و هێزانه له پێكهاته‌ى جياجياى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كريستيان پێكهاتوون و ناوچه‌يه‌كى به‌رفراوانيان له باكوور و باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا به‌ده‌سته‌وه‌يه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى سووريا ناسراو به (سانا) بڵاويكرده‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د، رايشيگه‌ياندووه، "هێشتا ئێمه له جه‌نگداين، به‌ڵام هه‌نگاوى گرنگمان ناوه، ئه‌ويش به هۆى كۆنترۆڵكردنى ناوه‌نده سه‌ره‌كييه‌كانى رێكخراوى داعشى تيرۆريست و ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه".
ئه‌سه‌د باسى له‌وه‌شكردووه، "پێشوازى له هه‌ر رۆڵێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردندا به مه‌رجى ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ست بێت به سه‌روه‌رى سوورياوه".
تۆمه‌تباركردنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه به "خيانه‌ت" له لايه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى قه‌يران و شه‌ڕى سووريادا ئه‌و هێزانه هاوكار و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌واميان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د هه‌بووه و زۆرێك له‌و ناوچانه‌ى به خوێنى خۆيان رزگاريان كردووه، راده‌ستى سوپاى ئه‌سه‌ديان كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ميدڵ ئێست ئۆنلاين