هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ نزیك سنووری عێراق

چه‌ندین ناوچه‌ی ستراتیژییان كۆنترۆڵكردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ھێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند: "لەماوەی 49 رۆژی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی باھۆزی جزیر لە رۆژھەڵاتی چەمی فورات، توانیویانە رووبەرێكی زۆر بە درێژاییی 184 كیلۆمەتر و پانی 45 كیلۆمەتر كۆنتڕۆڵ بكەن.

 ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووه‌ كه‌ "لەو رووبەرەی كۆنتڕۆڵكراوە چەند ناوچەیەكی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە ناوچەی سناعە و كێڵگەی نەوتی تێدایه‌.

ھەسەدە راشیگەیاند: "ئەوان ئێستا لە پێشڕەویدان و توانیویانە خۆیان بگەیێننە نزیك سنوری عێراق لەگەڵ سووریا و تەنھا حەڤدە كیلۆمەتر لەو سنوورە دوورن".