بۆ كلاسیكۆی شه‌ممه 9 گۆڕانكاری به‌سه‌ر ریال مه‌درید و بارسێلۆنا داهاتووه
دوای 4 مانگ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی دوایین كلاسیكۆی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا كه له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن، رۆژی شه‌ممه جارێكی دیكه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 دێسێمبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی به 9 گۆڕانكاریی كردووه كه له دوای كلاسیكۆی پێشووتر به‌سه‌ر یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید دا هاتووه.
1ـ بارسێلۆنا له لالیگا گه‌شاوه‌ته‌وه و ریال مه‌دریدیش پووكاوه‌ته‌وه
كلاسیكۆی ئه‌مجاره له كاتێكدایه كه بارسێلۆنا لوتكه‌ی گرتووه و به جیاوازی 11 خاڵ له یانه‌ی ریال مه‌درید ریزبه‌ندی چواره‌می خوله‌كه دووره، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی كلاسیكۆی وه‌رزی رابردوو.
ریال مه‌درید ئه‌گه‌رچی له 2017 ناسناوی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، چامپیۆنزلیگ و لالیگا و مۆندیالی یانه‌كانی بردۆته‌وه، به‌ڵام له لالیگا گۆڕانكاری به‌سه‌ر دۆخی یانه‌كدا هاتووه و به‌ره‌و خانه‌كانی خواره‌وه داكشاوه، له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌ش نه‌یتوانی لوتكه‌ی قۆناخی گرووپه‌كانی چامپیۆنزلیگ له تۆتێنهام وه‌ربگرێت.
2ـ بارسێلۆنا له ھێڵی به‌رگری و دواوه به‌هێز بووه
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له ڕووی گۆڵپارێز و به‌رگرییه‌وه ئاستی له لوتكه‌یه و له‌م وه‌رزه له كۆی 16 یاری، ته‌نیا 7 گۆڵی لێكراوه، به به‌راوردی وه‌رزی رابردوو و كلاسیكۆی پێشوو، بارسا بۆ ئه‌م كلاسیكۆیه ئاستی به‌رگری له به‌هێزبووندایه.
3ـ ماركۆ ئاسێنسیۆ بۆ ئه‌م كلاسیكۆیه ئاماده نییه؟
ماركۆ ئاسێنسیۆ 4 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له كاتێكدا به‌شداری جامی سووپه‌ری ئیسپانیای له دژی بارسێلۆنا كرد ئاستی له لوتكه‌دا بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه متمانه‌ی زیزۆی له‌ده‌ستداوه، له ده‌ستپێكی لالیگای ئه‌م وه‌رزه‌وه هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه.
4ـ نێیمار بووه رابردوو
بارودۆخی ده‌روونی یاریزانانی بارسێلۆنا دوای 4 مانگ له دووری نێیمار گوومان له ئاستیان پێش كلاسیكۆ دروست ده‌كات، هه‌رچه‌نده جۆردی ئالبای یاریزانی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له دوای رۆیشتنی نێیمار بارسێلۆنا به‌هێزتر بووه.
5ـ بێنزێما له‌ژێر فشار دایه
كه‌ریم بێنزێما له 2017 فشارێكی گه‌وره‌ی هانده‌ران و میدیاكانی له‌سه‌ره، كه‌مترین گۆڵ و به‌شداریكردن له تۆماركردنی گۆڵه‌كان ده‌كات، له كلاسیكۆی رابردوو بێنزێما گۆڵی دووه‌می كرد و ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام بۆ ئه‌م كلاسیكۆیه گوشارێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره.
6ـ بارسێلۆنا نادۆڕێت!
بارسێلۆنا تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه كه له هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك ئه‌م وه‌رزه تووشی شكست نه‌بووه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بارسایه، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ و لالیگا چه‌ندان شكستی هاتۆته ڕێ.
7ـ گوومان له‌سه‌ر گۆڵپارێزه‌كانی ریال مه‌درید دروست بووه
ریال مه‌درید به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵپارێزێك بگوازێته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌م وه‌رزه ناڤاس به‌هۆی پێكانه‌وه كیكۆ كاسیاس به‌هۆی ئاستخراپییه‌وه زیانی گه‌وره‌یان له ریال مه‌درید داوه، له ئێستادا ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی كیپا ئاریزابلاگای ئاتڵێتیك بلباو نزیك بۆته‌وه.
8ـ كاریگه‌ری پاوڵینهۆ
بارسێلۆنا سوودێكی زۆری له گواستنه‌وه‌ی پاوڵینهۆ بینیوه، كاتێك به بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ له خولی چینی گواستییه‌وه، ئه‌گه‌رچی بارسا ره‌خنه‌ی زۆری به‌هۆی ئه‌م یاریزانه لێ‌گیرا، به‌ڵام هه‌رزوو پاوڵینهۆ به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی سه‌رجه‌م ره‌خنه‌گرانی ده‌مكوت كرد و 6 گۆڵی وه‌ك یاریزانێكی ناوه‌راستكار له لالیگا بۆ بارسا كرد.
9ـ ململانێی كریستیانۆ و مێسی
له كلاسیكۆی رابردوو كریستیانۆ به‌هۆی سڕكرانی بۆ ماوه‌ی 5 یاری، نه‌یتوانی به‌شداری كلاسیكۆی چوون بكات، به‌ڵام له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك به‌شداری كردووه، به‌ڵام بۆ كلاسیكۆی رۆژی شه‌ممه پێشبینی ده‌كرێت 90 خوله‌ك یاری بكات، له دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی مۆندیالی یانه‌كانیش، كریستیانۆ له بارودۆخێكی باشدایه.