داعش "گورگه ته‌نهاكان" ده‌كاته گیانی جیهان
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا شكستی گه‌وره‌یان تووش بووه‌و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندووه، به‌ڵام هێشتا بۆمب و داعش ده‌گاته زۆر شوێن و دواینجار وه‌زیری به‌رگری میسریان له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ریش كرده ئامانج و دۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه‌یان شێواند، چونكه هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆی خۆیان كه له دووره‌و به مووشه‌كێكی كۆرنێت وه‌زیره میسرییه‌كه و گه‌وره فه‌رمانده‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان كرده ئامانج.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش داعش نه‌خشه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه بێت هێرشه‌كانیان له‌م رۆژانه‌ی داهاتوودا چڕده‌كه‌نه‌وه. چونكه رێنمایی بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه ده‌ركراوه له كاتی ئاهه‌نگه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵی زاینی‌دا هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان.
هه‌روه‌ها داعش داوای له ئه‌ندامانی كردووه، هێرش بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌وروپی و ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵه‌كانیشیاندا، هه‌روه‌ها كڵێسا و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و وێستگه‌ی میترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵكیان تێدا كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، ئه‌و پیلانه‌ی داعش له ئاژانسه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ركردنی رێنمایی و فه‌رمانه بۆ "گورگه ته‌نهاكان" واتا ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهاندان و ئه‌ندام و لایه‌نگری داعشن و خۆیان به ته‌نها ده‌توانن كارێك بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌دا رابگات.
داعش بۆ ئه‌وه‌ی "گورگه ته‌نهاكان" دڕتر بكات، ڤیدیۆی چۆنییه‌تی درووستكردنی بۆمب و چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی بۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌و سه‌گانه‌ی پۆلیس بۆ پاسه‌وانی به‌كاریان ده‌هێنن، ناتوانن ئه‌و بۆمبانه‌ی به ئه‌ندامانی داعشن ئاشكرا بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه ده‌توانن له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤی پێ بكوژن.