نهێنی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ له راهێنانه‌كانی پێش كلاسیكۆ ئاشكرا ده‌بێت
میدیاكانی ئیسپانیا زۆرترین قسه له باره‌ی هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی كریستیانۆ له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنیش هۆكاری راسته‌قینه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ پێش كلاسیكۆ له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21 دێسێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی (ئیكۆنۆمیست) له راپۆرتێكدا له باره‌ی كریستیانۆ نووسیویه‌تی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ له فایناڵی مۆندیالی یانه‌كان له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌ی گریمیۆ به‌ریه‌ككه‌وت و له ئه‌ژنۆیه‌كانی تووشی ئازار هاتووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: هیچ كه‌سێك پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه كریستیانۆ كاتێك له دوای مۆندیالی یانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا به‌شداری راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان نه‌كات، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كریستیانۆ ئازاری هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كلاسیكۆ له‌سه‌ره.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی له كلاسیكۆی شه‌ممه، مه‌ترسی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی پێشووی له ئه‌ژنۆ زیاد ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پزیشكه‌كانی ریال مه‌درید كریستیانۆ له مه‌ترسی پێكانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه و به هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر ته‌ندروستی وه‌سف كردووه.
له دوای مۆندیالی یانه‌كان، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شداریی هیچ راهێنانێكی به‌كۆمه‌ڵی نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌مڕۆ هه‌ندێك مه‌شقی تایبه‌تی به تۆپ كردووه.