ئه‌ردۆغان بۆ تره‌مپ: ئيراده‌مان به دۆلار نافرۆشين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان په‌يامێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ كرد و گوتى: "ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت ئيراده‌ى وڵاتان به دۆلار بكڕێت، ئيراده‌ى ئێمه قابيلى فرۆشتن نييه".
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار له ئه‌نقه‌ره وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێيدا قسه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى ئيداره‌ى ئه‌مريكا كرد، كه له وڵاتانى كردووه سه‌باره‌ت به بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ له باره‌ى پايته‌ختى ئيسرائيله‌وه و تێيدا هاتبوو، هه‌ر وڵاتێك دژى ئيسرائيل و ئه‌مريكا ده‌نگ بدات ئه‌مريكا هاوكارييه‌كانى بۆى راده‌گرێت.
ئه‌ردۆغان له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "ده‌ڵێن ئه‌مريكا لانكه‌ى ديموكراتييه. لانكه‌ى ديموكراتى به دواى كڕينى ئيراده به دۆلاردا له جيهان ده‌گه‌ڕێت".
ئه‌ردۆغان به ئاراسته‌ى تره‌مپ قسه‌يكرد و گوتى: "ناتوانن ئيراده‌ى ديموكراتيانه‌ى توركيا به دۆلاره‌كانتان بكڕن".
ئه‌ردۆغان هۆشداريشى دايه وڵاتانى جيهان و گوتى: "نه‌كه‌ن ئيراده‌تان بفرۆشن و له پێناو ديموكراتيدا به چنگێ دۆلار تێبكۆشن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر ده‌نگدانێكى ديموكراتى هاته‌ئاراوه، با هه‌مووان به ئيراده‌ى ئازادانه‌يان ده‌نگ بده‌ن، لێيان گه‌ڕێن. هه‌وڵى كڕينى ئيراده‌يان مه‌ده‌ن به دۆلاره‌كانتان".
ئه‌ردۆغان هيواشى خواست، ئه‌مڕۆ جيهان وانه‌يه‌ك به ئه‌مريكا دابدات و ئه‌وه‌ى به نيازه بۆى نه‌چێته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه بڕيارێك ئه‌نجامدا.
پرۆژه بڕياره‌كه تايبه‌ته به ئيدانه‌كردنى بڕيارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا سه‌باره‌ت به پايته‌ختى ئيسرائيل.
نيكى هايلى نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى له وڵاتانى جيهان كرد، ئه‌گه‌ر ده‌نگ له دژى ئه‌مريكا و ئيسرائيل بده‌ن.
هايلى گوتيشى: "ئه‌مريكا پێشبينى ناكات له لايه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه بكرێته ئامانج كه هاوكارييان ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مريكا هه‌موو ناوى ئه‌و وڵاتانه تۆمار ده‌كات كه دژى ده‌وه‌ستنه‌وه و نه‌يارى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مريكان له باره‌ى ئيسرائيله‌وه".
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى