ئیسرائیل پێگه سه‌ربازییه‌كانی سووریای بۆردوومانكرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ شه‌ممه 23/12/2017 هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل، هێرشیان كرده‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سووریا له ناوچه‌ی "قنیتره" له به‌رزاییه‌كانی جۆلان، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی لوبنان، بۆردوومانه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه لوبنانییه‌كه، هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل، مووشه‌كیان ئاراسته‌ی پیگه سه‌ربازییه‌كه كردووه بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی به‌دواوه بووبێت".
پێشتریش ئیسرائیل له رێگه‌ی فڕۆكه و مووشه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك بنكه و مۆڵگه‌ی سه‌ربازی سووریا و هێزه‌كانی نزیك له به‌شار ئه‌سه‌دی كردووه‌ته ئامانج و بوونی ئه‌و ھێزانه له نزیك سنووره‌كانی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت.