"گفتوگۆ ده‌ستپێده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌میر ئه‌لكینانی راوێژكاری یاسایی سه‌رۆككۆماری عێراق ورده‌كاریی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراقی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌رۆككۆمار ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی به ره‌زامه‌ندی هه‌ر سێ جێگره‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار، نووری مالیكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجێفی كردووه".
كینانی به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه: "له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كاندا له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه، نووری مالیكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجێفی ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه، پاشان سه‌رۆككۆمار نامه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان كردووه تا چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت".
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێت: "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باش بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، بۆیه ئه‌و دانووستانه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ده‌سپێده‌كات، به چاودێری سه‌رۆككۆمار ده‌بێت كه لایه‌نێكی په‌یوه‌نداره به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نه‌كراوه‌و ته‌نها له لایه‌نی هونه‌ریی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماردا رۆڵیان هه‌بووه".
لیدوانه‌كه‌ی راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/12/2017 رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه "گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ‌دا به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێده‌كات و سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كارییه‌كانی دانووستانه‌كه ده‌كات".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی گوتوویه‌تی: "هێشتا رۆژی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام پاش ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ، به‌چاودێری نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یۆنامی" ده‌ستپێده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت پرسی مووچه و خاڵه سنوورییه‌كان و ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی تێدا یه‌كلایی بكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "دیپلۆماته رۆژئاواییه‌كان له‌و پێناوه‌دا له عێراق كارده‌كه‌ن و بۆ ده‌ستپێكردنی دانووستانه‌كان فشاره‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه، چونكه ده‌ترسن ئه‌و قه‌یرانه په‌ره‌بسێنێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ببێت كه هه‌ڵبژاردنی دوای نه‌مانی داعشه".