ژنه كوردێكی 110 ساڵ ده‌بێته به ته‌مه‌نترین په‌نابه‌ر
K24 - هه‌ولێر:
پەنابەرێكی تەمەن 110 ساڵی, خەڵكی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانە، بۆ ئەوەی نەوەی خۆی ببینێ كە لە ئەڵمانیا دەژی، لە كۆبانێوە خۆی دەگەیێنێتە توركیا و لەوێشەوە چوونەتە یۆنان ئێستاش بەنیازن بچنە ئەڵمانیا.
ئه‌و ژنه به ساڵاچووه، كه له شوققه‌یه‌ك ده‌ژی، به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌یسه‌لمێنێت، له دایكبووی ساڵی 1907ی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانه و ده‌ڵێت: "دره‌نگ بگه‌ی باشتره له‌وه‌ی هه‌ر نه‌گه‌ی".
ئه‌و ژنه له‌سه‌ر به‌له‌مێكی لاستیكی، له گه‌شتێكی پڕ مه‌ترسی ده‌ریای ئیجه‌ی بڕیوه، كه خه‌لیلی نه‌وه‌ی هه‌ڵیگرتووه، ده‌یه‌وێ تا له ژیاندا ماوه، جارێكی دیكه چاوی به نه‌سرینی نه‌وه‌ی بكه‌وێت، كه ئێستا له ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ره.
خه‌لیل برای نه‌سرینه له‌و گه‌شته‌دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، دایك و باوكی، هاوڕێیه‌تی داپیره‌یان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر سنووری نێوان كۆبانێ و توركیا دوو رۆژ ماینه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه زۆر زه‌حمه‌ت بوو، دواتر به پاس له‌وێوه به سێ رۆژ گه‌یشتینه ئیزمیر و چاوه‌ڕێی گڵۆپی سه‌وزی قاچاخچییه‌كانمان كرد، تا له ده‌ریای ئیجه بپه‌ڕینه‌وه".
له‌یلای به ساڵاچوو، شوێنه‌واری ته‌مه‌ن به‌سه‌ر ده‌موچاوی دیاره و جگه له هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی، قسه بۆ هیچ كه‌سێكی دیكه ناكات، بووكه‌كه‌شی سه‌رقاڵی گێڕانه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانیتی بۆ رۆژنامه‌وانن.
به‌ر له مردن ده‌مه‌وێ نه‌سرین ببینم
له‌یلا به چرپه‌وه ده‌ڵێت: "ناتوانم به‌پێیان بڕۆم، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل هه‌بێت، ده‌مه‌وێت بچم نه‌سرین ببینم پێش مردن"، ئه‌و داپیره‌یه كه خۆی نه‌سرینی په‌روه‌رده كردووه، له‌گه‌ڵ خوشكێكی به‌ناوی بێریڤان له ساڵی 2015ه‌وه كۆبانێیان جێهێشتووه و له ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه.
ئه‌و ژنه به ساڵاچووه ده‌ڵێت: "دره‌نگ بگه‌ی باشتره له‌وه‌ی هه‌ر نه‌گه‌ی، ئه‌وه ویستی خوایه"، هه‌رچه‌نده كه‌سوكاره‌كه‌ی ساڵی له‌دایكبوونی به ته‌واوه‌تی نازانن، به‌ڵا وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتووه و به روونی نووسراوه، له دایكبووی 1907.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، له‌وه دڵنیابووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ریش، بڵاویكردووه‌ته‌وه، "له‌یلا ساڵح، په‌نابه‌رێكی كۆبانێیه و 110 ساڵه، بۆ یه‌ك شت ده‌یه‌وێت بچێته ئه‌ڵمانیا، ئه‌ویش بینینی نه‌وه‌كه‌یه‌تی".
رۆنی خۆماڵی
نهێنی ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه‌ی له‌یلا، وه‌ك خه‌لیلی نه‌وه‌ی باسی ده‌كات، رۆنی خۆماڵییه و چیرۆكی ئه‌و كاتانه ده‌گێڕێته‌وه، كاتێك داپیره‌ی ئه‌و رۆنه‌ی ئاماده ده‌كرد.
له‌یلا به یارمه‌تی هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی، هه‌ڵده‌ستێته‌وه و چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌ڕواته پێش، یادگه‌ی لاوازه و بیره‌وه‌رییه‌كانی ته‌واو به‌بیرنایه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به ته‌واوه‌تی نازانێت له كوێشه.
سه‌وسه‌ن، هاوسه‌ری خه‌لیلی نه‌وه‌ی له‌یلا ده‌ڵێت: "سه‌ختترین كاتی گه‌شته‌یان، ئه‌و كاته بووه، كه له به‌له‌مه لاستیكییه‌كه سه‌ركه‌وتوونه، ئازاری زۆرییان چه‌شتووه".
له‌و گه‌شته‌دا، به‌خت یاوه‌رییان بووه و پاسه‌وانانی كه‌نار ده‌ریا، به‌له‌مه بچووكه‌كه‌ی ئه‌وانییان بینیوه به‌ره‌و پیریان چوونه، له‌ناو ده‌ریا رزگارییان كردوونه، دوای رۆژێك مانه‌وه له كه‌نار ده‌ریا، له كامپی مۆریای دوورگه‌ی لیسبۆسی یۆنانی، شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خێوه‌تگاكه به خزمه‌تگوزارییه خراپه‌كانی به‌ناوبانگه، به‌ڵام له مه‌ترسی ده‌ربازییان بووه.
له‌یلا شه‌وی یه‌كه‌می له چۆڵه‌وانییه‌كانی كه‌ناری ده‌ریا به‌سه‌ر بردووه، به‌ر له‌وه‌ی تیمی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و كامپیه‌كان بیانگوازنه‌وه.
دوای هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و خێزانه گه‌یشتنه شاری میتیلین، كه شارێكی گه‌وره‌ی دوورگه‌ی لیسبۆسی یۆنانه، ئێستاش ئه‌و خێزانه له یه‌كێك له شوقه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ژین.
چاوه‌ڕوانی 2019 ده‌كه‌ن
كۆبانێ یه‌كێكه له شاره كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان (سووریا)، له ماوه‌ی رابردوودا، شه‌ڕی سه‌ختی تێداكراوه، له ساڵی 2015دا، نزیكه‌ی 90%ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرا، دواتر به پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه و پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، شاره‌كه كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه.
سه‌وسه‌ن، كه برایه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له نه‌وه‌كانی له‌یلای به ساڵاچوو، له شه‌ڕه‌كه كوژرا، ده‌ڵێت: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ش ئاسایی بێته‌وه، هیچ شتێكمان له كۆبانێ نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت خانووه‌كه‌شمان وێران بووه".
به گوێره‌ی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، به‌رده‌وام دایك له‌گه‌ڵ كوڕی بچووكی له ماڵدا ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بێت و له نزیكه‌وه گرنگی پێبدات، وه‌ك ئه‌حمه‌د كوڕی له‌یلا باسی ده‌كات.
ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "هه‌ندێك ده‌ڵێن ئێمه به مه‌به‌ست ئه‌ومان له‌گه‌ڵ خۆمان هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێكاره‌كاندا ئاسانكاریمان بۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه، ئێمه زۆر له‌مێژه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و ناتوانین ده‌ستبه‌رداری بین و وازی لێبهێنین".
له رووی یاساییه‌وه، ئه‌و خێزانه له‌و مافانه سوودمه‌ند نابن، كه نه‌سرین له ئه‌ڵمانیا لێی سوودمه‌ند بووه، به‌هۆی زۆری داواكاری مافی په‌نابه‌رێتیش، یه‌كه‌م واده‌ی چاوپێكه‌وتنییان له یۆنان له كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 دیاری كراوه.
له‌یلا، كه به په‌له‌یه بۆ بینینی نه‌وه‌كه‌ی، پێییوایه، ئه‌و كاته زۆری ماوه و خه‌لیلی نه‌وه‌یشی ده‌ڵێت: "نازانین چی بكه‌ین، بمێنینه‌وه یان بڕۆین؟".