ئاسانترين رێگه بۆ پاككردنه‌وه‌ى سييه‌كان له نيكۆتين دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له توێژه‌رانى زانكۆى جوهان هۆپكينز، رايانگه‌ياند، له ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كانيان بۆيان ده‌ركه‌وتووه، مرۆڤ ده‌توانێت سينگى خۆى له نيكۆتين پاكبكاته‌وه.
توێژينه‌وه‌ى ئه‌و زانايانه له‌سه‌ر كاريگه‌رى خواردن بووه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ و پاككردنه‌وه‌ى له ژه‌هره كوشنده‌كان.
له ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، رۆژانه خواردنى دوو سێ‌و و هه‌ندێك دنكى ته‌ماته، كاريگه‌رييه‌كى زۆرى هه‌يه له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى سينگ له نيكۆتين.
روونيشيانكردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه چه‌ندين ساڵ جگه‌ره كێشيش بووبێت، خواردنى دوو سێ‌و و ده‌نكى ته‌ماته به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى سينگى به ته‌واوى له نيكۆتين پاك بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشكرايان كردووه، ئه‌و دوو خواردنه ساده‌يه رێڕه‌وى هه‌ناسه‌دان و سييه‌كان به ته‌واوى له كاريگه‌رييه زيانبه‌خشه‌كانى جگه‌ره‌كێشان پاكده‌كه‌نه‌وه.