هاری كه‌ین لوتكه‌ی گۆڵكارانی 2017ـی به مێسی چۆل كرد
له دوایین ساته‌كانی 2017، هاری كه‌ین به 2 هاتریكی له‌سه‌ریه‌ك خه‌ونه‌كه‌ی مێسی له گۆڕنا و ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا له لوتكه‌ی گۆڵكارانی 2017 هێنایه خواره‌وه و 3 ریكۆردی له‌سه‌ریه‌كیشی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 دێسێمبه‌ری 2017، له رۆژی بۆكیسنگ ده‌ی، یانه‌ی تۆتێنهام و ساوسهامپتن له گه‌ڕی 20ـه‌می پرێمه‌رلیگ به‌یه‌ك گه‌یشتن، كه تێیدا هاری كه‌ین له گێمی یه‌كه‌م 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و له گێمی دووه‌میش سێیه‌مین گۆڵی خۆی تۆمار كرد، به‌مه‌ش بووه خاوه‌نی 2 هاتریكی له‌سه‌ریه‌ك له دوایین ساتی 2017.
هاری كه‌ین به هاتریكه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له 2017 گه‌یانده 56 گۆڵ و لوتكه‌ی گۆڵكارانی ئه‌مساڵی گرته‌ده‌ست و پێش كریستیانۆ، لیڤاندۆڤسكی و كاڤانیش كه‌وته‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان له 2017 خاوه‌نی 53 گۆڵن.
هاری كه‌ین به تۆماركردنی ئه‌م 2 گۆڵه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پرێمه‌رلیگ له ماوه‌ی ساڵێكدا گه‌یاند 39 گۆڵ، به‌مه‌ش ریكۆردی ئالان شیره‌ری گۆڵكاری مێژووی یانه‌ی نیوكاسڵ شكاند كه پێشتر 37 گۆڵ له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا تۆمار كرد بوو.
هاری كه‌ین دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2 گۆڵی له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرد ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 17 گۆڵ و لوتكه‌ی گۆڵكارانی به محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول چۆل كرد.