ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی میلان ده‌بێته سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی
جۆرج ویای ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ئه‌یسی میلان بووه یه‌كه‌مین كه سایه‌تی وه‌رزشی كه پۆستی سه‌رۆكی وڵاتێك وه‌رده‌گرێت و له دوایین ساته‌كانی 2017 خه‌ونه‌كه‌ی هاته دی.
جۆرج ویا، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یسی میلان له 1995 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردۆته‌وه، دوای وازهێنانی له یاریكردن روویكرده سیاسه‌ت و له ساڵه‌كانی 2005 و 2011 له‌سه‌ر لیستی حیزبی دیموكراته‌كان خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لیبیریا به‌ربژێر كرد، به‌ڵام شكستی هێنا، دواجار له كۆتاییه‌كانی 2017 به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به ئاواته‌كه‌ی گه‌یشت و به فه‌رمی بووه سه‌رۆكی وڵاتی لیبیریا.
جۆرج ویای ته‌مه‌ن 51 ساڵ، یه‌كێك بوو له‌و 20 كه‌سه‌ی خۆیان بۆ سه‌رۆكی وڵاتی لایبیریا به‌ربژێر كرد بوو، دواجار (ویا) ده‌نگی پێویستی به ڕێژه‌ی سه‌رووی 50%ـی ده‌نگه‌كانی برده‌وه و به سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرا.
جۆرجیا ویا، پێشتر به‌هره‌كانی وه‌ك یاریزان له لایه‌ن ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئه‌وكاتی یانه‌ی مۆناكۆ دۆزرایه‌وه، دواتر روویكردنه یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فره‌نسی، پاشان له نێوان 1995 تا 2000 یاری بۆ یانه‌ی ئه‌یسی كرد و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان وه‌رگرت، دواتر به‌ره‌و پرێمه‌رلیگ كۆچی كرد و یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی تاقی كرده‌وه، دواتر له 2003 له یانه‌ی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئیماراتی كۆتایی به ژیانی وه‌رزشی هێنا و بووه ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی سیناتۆری لیبیریا.
جۆرج ویا یه‌كه‌م یاریزانه له كیشوه‌ری ئه‌فریكا كه خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه، بۆ چوار ساڵی داهاتوو سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی لیبیریا ده‌كات كه كه‌وتۆته رۆژئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریكا و پایته‌خته‌كه‌ی مۆنرۆڤیایه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتانی سیرالیۆن، غینیا و كۆتدیڤوار، زمانی وڵاته‌كه لایبیری و ئینگلیزییه.