ئه‌مشه‌و "دێربی توڕه" به‌بێ دۆنارۆما به‌ڕێوه ده‌چێت
.jpg)
ئه‌مشه‌و لە دێربی دێلا مادۆنینا لە چارەکی کۆتایی جامی ئیتالیا، ئەیسی میلان لە كاتژمێر 22:45 خوله‌ك له سانسیرۆ میوانداریی ئینتەر میلان دەکات، له‌م یارییه دۆنارۆمای گۆڵپارێزی میلان به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراوه‌ته‌وه.
جینارۆ گاتوزو یەکەم دێربی وەکو راهێنەر ئەنجام دەدات، ده‌یه‌وێت له دوایین رۆژه‌كانی 2017 بلیتێکی قۆناخی پێشکۆتایی له چنگی ئینته‌ر میلانی ركابه‌ری ده‌ربێنێت.
جینارۆ گاتوزۆ بۆ ئه‌م یارییه لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كردبوو، كه تێیدا بانگهێشتی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی كردبوو، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی میلان له تویته‌ر دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه دۆنارۆما له پشكنینی پزیشكی ده‌رنه‌چووه و بۆ ئه‌م یارییه به‌ته‌واوه‌تی ئاماده نییه و پێشبینی ده‌كرێت ماركۆ ستوراری 40 ساڵ شوێنی دۆنارۆما له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بگرێته‌وه.
به‌یه‌ك گه‌یشتنی ئینته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان دەبێته دووەمین یاری ئەم دوو یانەیە لەدوای دەستپێکدرنی وەرزی نوێی سێریا ئەی و جامی ئیتالیا، ھەردوو یانە لەگەری ھەشتی سێریا ئەی یاریان کردوو نێراتزۆری بە 3 کۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە، بەلام ئەم یارییە ل ەکات و ساتێکی جیاوازترە، ئێستا گاتوزو دەیەوێت بەبردنەوەی لەم یاریە ئەو پەڵە رەشانە بسرَێتەوە کە بەشکستەکانی لەیارییەکانی رابردوو دروست بووە، مەبەستیەتی به تێكشكاندنی ئه‌یسی میلان ھەڵه‌کانی سێریا ئه‌ی پەردە پۆش بکات.