به‌ڵگه‌نامه‌ی "گه‌نده‌ڵییه‌كانی" ده‌رباز محه‌مه‌د بڵاوده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئه‌مینداریه‌تی حكوومه‌تی به‌غدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌رباز محه‌مه‌د (جاسم محه‌مه‌د)، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، كه له‌سه‌ر پشكی گۆڕان پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
رۆژنامه‌ی وشه، له لاپه‌ڕه 10ی ژماره‌ی (216)ی رۆژی چوارشه‌ممه 27/12/2017، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی له گه‌نده‌ڵییه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به بڕی زیاتر له 30 ملیار دینار گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كراوه و وه‌زیری كۆچ سه‌رپه‌رشتی كردووه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌میندارێتی حكوومه‌ت ده‌ریهێناوه، وه‌زیری كۆچ پله‌ی چه‌ند كارمه‌ندێكی به نایاسایی به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه بكرێن به لێژنه‌كانی كڕینی كه‌لوپه‌ل.
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه‌دا كه رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، بڕی دوو ملیار دینار، ته‌نها له كڕینی "موبه‌ڕیده" بۆ ئاواره‌كان، گه‌نده‌ڵی تێداكراوه.
هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێكی زۆر له‌و كارانه، به پسووله‌ی ساخته كراون و زۆربه‌ی پسووله‌كانیش به فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری كراون، ته‌واوی ئه‌و كارانه‌ش له ژوورێكی ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كراون، كه كه‌س بۆی نه‌بووه بچێته ئه‌و ژووره.
رۆژنامه‌كه به وردبینیكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌میندارێتی حكوومه‌تی عێراق، له یه‌كێك له نووسراوه‌كان نووسیویه‌تی: "تا ئێستا كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه له عێراق رووی نه‌داوه"، كه مه‌به‌ست له گه‌نده‌ڵییه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه.
دیارترین گه‌نده‌ڵی و كاره نایاساییه‌كانی وه‌زیره تاقانه‌كه‌ی گۆڕان، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، مۆركردنی چه‌كی بانكییه به شه‌و و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، دوای ده‌ركردنی بڕیار و كڕینی كه‌لوپه‌ل بڕیاریداوه ته‌نده‌ری بۆ بهێنن، ته‌نها له كاروباری كه‌مپه‌كاندا، بڕی 9 ملیار دیناری بۆ خۆی گلداوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، ته‌نده‌ره‌كان نه‌خراونه‌ته مه‌زاد و كێبڕكی بازرگانی، به‌ڵكو كۆمپانیاكان هێنراونه‌ته وه‌زاره‌ت و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه.