ئه‌و 10 ئه‌ستێره‌یه‌ی له‌ 2017 هێزێكی گه‌وره‌یان به‌ پرێمه‌رلیگ به‌خشی

به‌ نرخێكی كه‌م بوونه‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ یانه‌كانیان

لەگەڵ کۆتای ھاتنی قۆناخی یه‌كه‌می پرێمەرلیگ، باس له‌ باشترین ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ ده‌كرێت كه‌ بۆ خولی ئینگلیزی بوونه‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت، به‌شێكیان به‌ پاره‌ و نرخێكی كه‌م كڕدران و سوودێكی زۆریشیان به‌ یانه‌ ئینگلیزییه‌كان گه‌یاند.

1ـ محەمەد سه‌ڵاح ھێرشبەری میسری، لە یانه‌ی رۆماوە بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە لێڤەرپول، لە 27 یارییدا بەشداری کردووە و 21 گۆڵی تۆمار کردووە.

2-  کایل واڵکەر، بەرگریکاری ئینگلیزی لە تۆتێنھامەوە ھاتە مانچێستەر سیتی لە بەرامبەر 51 ملیۆن یۆرۆ, لە 24 یارییدا بەشدار بووە 5 گۆڵی بۆ هاوڕێیه‌كانی درووستکردووە و 11 یارییش کە بەشدار بووە گۆڵیان لێ تۆمار نەکراوە.

3-  نێمانیا ماتیچ، ناوەڕاستکاری سربی لە چێڵسی لەندنەیەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتددەوە کرد، بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ, دیواری پۆڵاینی شەیتانە سوورەکانە لە ھێڵی ناوەڕاستدا، کە قوڕسایەکی زۆری بە بەرگری تیپەکە بەخشیوە, لە 26 یارییدا بەشدار بووە و 3 ئاسیستی ھەیە.

4- ئاڵڤارۆ مۆراتا لە ریال مەدریدەوە بۆ چێڵسی لەندەنی 62 ملیۆن یۆرۆ نرخی گواستنەوەی بوو, لە 24 یارییدا بەشدابووە, خاوەنی 11 گۆڵە و 4 گۆڵیشی بۆ هاورێیه‌كانی رەخساندووە.

5-  واین رۆنی, بە گرێبەستێکی ئازاد لە مان یونایتدەوە رۆشتە ئێڤەرتۆن, لە 24 یارییدا بەشداری کردووە و 11 گۆڵی ھەیە.

6ـ داڤینسۆن سانچێز لە ئایاکسی ھۆلەندیەوە پەیوەندی بە تۆتێنھامەوە کرد, بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ, لە 21 یارییدا بەشدار بووە و یەک ئاسیستی ھەیە,  لە 10 یارییشدا گۆڵەکەیان پاک بووە.

7- ھاری ماگوێر لە ھۆل سیتی بۆ لێستەر سیتی, لە بەرامبەر 14 ملیۆن یۆرۆ, باشترین ئاست لە بەرگری باڵەکان نیشان دەدات, جگە لە بەشداری کردنی لە تۆپە جێگیرەکان لە دژی تیپی بەرامبەردا, 22 یاریی بەشدار بووە, 3 گۆڵی تۆمار کردووە, 2 ئاسیستیشی ھەیە, بۆ 4 یاریش گۆڵیان لێنەکراوە, کە یاریی کردبێت.

8ـ ریچارلیسۆن لە فلۆمێنینسی برازیلیەوە بۆ ئێڤەرتۆن, بە بڕی 12.5 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی بۆ کرا, لە 20 یارییدا بەشدار بووە, 5 گۆڵی تۆمار کردووە, 5 ئاسیستی ھەیە.

9ـ باسکاڵ گرۆس, لە ئانگلۆشتاتی ئەڵمانیەوە بۆ برایتۆن, بە بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ, لە 19 یارییدا بەشدار بووە, 4 گۆڵی ھەیە و 5 ئاسیستیشی ھەیە.

10- تشۆبۆ مۆتینگ, لە شاڵکێی ئەلمانیەوە بۆ ستۆک سیتی, بە گرێبەستی ئازاد ئەم گواستنەوەیە ئەنجامدرا, لە 19 یارییدا بەشداربووە, ٤ گۆڵی ھەیە و ٤ گۆڵیشی بۆ ھاوڕێکانی درووستکردووە. 

ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م