لیڤه‌رپوول بۆ شوێنگره‌وه‌ی كۆتینهۆ یاریزانێكی ریال مه‌دریدی كردۆته ئامانج
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، كلۆپ له مانه‌وه‌ی كۆتینهۆ له لیڤه‌رپوول بێهیوا بووه، بۆیه ئیداره‌ی یانه‌كه نرخی كۆتایی فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه‌ی دیاریكردووه و یاریزانێكیشی له یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیڤه‌رپوول 140 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك نرخی كۆتایی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له كۆتینهۆ راگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ شوێنگره‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ داوای دانی سیبایۆسی ناوه‌راستكاری لاوی ریال مه‌دریدی كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كڵۆپ داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه به خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی سیبایۆس بچنه سه‌رهێڵ، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن یانه‌كانی (ئارسێناڵ، تۆتێنهام، رۆما و ئینته‌ر میلان)ـیش داوا كراوه.