بوومه‌له‌رزه پارێزگایه‌كی كوردستانی هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، كاتژمێر 1:59 خووله‌كی ئه‌مشه‌و، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.3 پله‌ی رێخته‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاندووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 8 كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌وی بووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی له ئاكامی بوومه‌له‌رزه‌كه، نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
شه‌وی 12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاند، كه زۆرترین زیانی به هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری و شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گه‌یاند.
سه‌رچاوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش، باكووری رۆژئاوای پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س له سه‌ر پێلی زه‌هاو گیانییان له ده‌ستدا و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ا. م