ئالێگری پێیوایه ئه‌م 2 یاریزانه كۆتایی به باڵاده‌ستی كریستیانۆ و مێسی ده‌هێنن
ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ناوی ئه‌و دوو یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه له داهاتوودا ده‌توانن باڵاده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر كریستیانۆ و رۆناڵدۆ بسه‌پێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگه‌ی soccerladumaـی ئیتاڵیا لێدوانێكی ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆسی بڵاو كرده‌وه كاتێك ناوی ئه‌م دوو یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه كۆتایی قۆرخكارییه‌كانی كریستیانۆ و مێسی ده‌هێنێن كه ماوه‌ی 10 ساڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر ناسناوه تاكه‌كه‌سییه‌كاندا گرتووه.
ئالێگری ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی یاری رابردووی یانه‌ی یوڤێنتۆسی به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا بینیبێت، به‌ڕوونی له‌وه تێده‌گات كه دیبالا ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی نزیك ببێته شوێنگره‌وه‌ی مێسی هاونیشتیمانی.
ئالێگری ده‌شڵێت: دڵنیام له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی كریستیانۆ و مێسی، راسته‌وخۆ نێیمار و دیبالا ده‌بنه میراتگری ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی كه 10 ساڵه خه‌ڵاته‌كانی باشترینی جیهان له نێوان خۆیان به‌ش ده‌كه‌ن.